

ئەمڕۆ لە ژمارەیەکی نوێی ڕۆژنامەی “Polska The Times”- کە یەکێکە لە گەورەترین ڕۆژنامەکانی پۆڵۆنیا، وتارێکی گرنگ لەبارەی هەرێمی کوردستان و کورد بڵاوکرایەوە، کە تیایدا زیاد ڕەئوف نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا گفتوگۆ دەکات. ناونیشانی وتارەکە بەوە دەست پێدەکات : “نوێنەری کوردستان: پێویستمان بە هاوکاری سەربازی و مرۆیی هەیە. هەروەها داوای پشتیوانی حکومەتی پۆڵۆنیا دەکەین”.
“پێشمەرگەکان لەپێناوی کوردستان لە جەنگدان، بەڵام لە هەمان کاتدا بەرگری لە شارستانیەت و کولتوری هەمەلایەنی ڕۆژئاواش دەکەن. کریستیانەکان دەپارێزن لە کۆمەڵکوژی یەك لەدوای یەك”. لە چاپی دوێنیی “ڕۆژنامەی پۆڵۆنیا هەموو ڕۆژ”، ڕیشارد چارنێچسکی Ryszard Czarnecki جێگری سەرۆك پەڕلەمانی ئەوڕوپا، بەرەنجامێکی زۆر جێ بایەخی لەسەر سەردانی هەفتەی ڕابردووی بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
رووداو- ئەڵمانیا
سەرۆککۆماری پۆڵۆنیا رایدەگەیێنێ، چارەنووسی سەختی كوردانی ئێزدییان لەیادناچێت کە کۆمەڵکوژکران و لە خاکی خۆیان دەربەدەرکران. هاوکات داوای هەنگاونانی خێرا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات بۆ پاراستنی مافی نەتەوە و ئایینزاکان.