بڵاوکراوەیەکی زیاد ڕەئوف لە پەرتوکی “پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە ئاستێکی جیهانیدا”
نیسان 27, 2017, 10:31لە وڵاتی پۆڵۆنیا پەرتووکێك بڵاوکرایەوە بەناوی “پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە ئاستێکی جیهانیدا – ئەکسیۆلۆجیا – دامەزراوەکان – مەترسییە تازەکان – پراکتیك” بڵاو کرایەوە. یەکێك لە نوسەرانی ئەو کارە هاوبەشە زیاد ڕەئوفە – نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا. ناونیشانی بابەتەکەی ئەو بریتییە لە “هەرێمی کوردستانی عێڕاق. نمونەیەکی بێ هاوتا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەرەنتی کردنی مافەکانی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان”.
زیاد ڕەئوف لە تێکستەکەی دا پیشانی دەدا، سیستەمی گەرەنتی پاراستنی مافی پێکهاتە نەتەوەییەکان و ئایینییەکان لەسەر چ بناغەیەك و دام و دەزگایەك بونیاد نراوە، کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دیاردەیەکی ئاسایی و بڵاو نیە. نوسەر ئاماژە بەوە دەکات کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئێستا بە قەیران تێپەڕ دەبێت، دەرکەوتنی ئەوەش لەوانە بریتییە لە نزمیی ئاستی مافەکانی مرۆڤ. کوردستان نمونەیەکی بێ هاوتای شایستەیە. بێ هاوتایی سیستەمی کوردستان بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ خۆی دەدۆزێتەوە لە بڕگە یاساکان، لە پڕۆژە دەستوری ئێستادا، هەروەها لە پەسندکردنی پڕۆژە یاسای نوێی بنەڕەتی لەو بارەیەوە. دیاردەی مۆزایکی ئایینی و نەتەوەیی کوردستان درێژکراوەی کەشی تۆلێرانس و لێبوردەیی چەندین سەدەی کۆمەڵگەی کوردستان و ئەو دام و دەزگایانەیە کە مافی پێکهاتە نەتەوەییەکان دەپارێزن. زیاد ڕەئوف لە بڵاوکراوەکەیدا ئەوە بیر دەهێنێتەوە کە کوردستان بەشی خۆی هەیە لە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، ئەوەش لە ڕێگەی لەباوەش گرتن و دابین کردنی شوێنی حەوانەوە بۆ سەدان هەزار ئاوارەی کریستیانی لە عێڕاق و ئاوارەی سوریا و هەروەها پەنابەرانی ئەو شارە عێڕاقییانەی کە جەنگ تەنگی پێ هەڵچنیون و لە لایەن داعشەوە داگیر کراون. گەلی کورد هاوکاری ئاوارەکان دەکەن بەبێ گوێ دانە ئەوەی کە ملیۆنێك و هەشت سەد هەزار ئاوارە دەبێتە هۆی بارگرانی زۆر بۆ ژێرخانی ئابووری و بودجەی وڵات، وە لە بەرەکانی جەنگیشەوە لە دژی داعش سەدان پێشمەرگە گیانی خۆی بەخت کردووە.
پەرتووکی “پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە ئاستێکی جیهانیدا” بریتییە لە بڕئەنجامی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی “سیستەمی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ”، کە لە مانگی ئەپریلی 2016 بەڕێوەچوو لە وارشۆ، زیاد ڕەئوفیش یەکێك بوو لە بەشداربووانی کۆنفڕانسەکە هاوشانی دەیان پڕۆفیسۆر و مامۆستایانی زانکۆ و شارەزایانی بواری یاسایی.
ئەمساڵیش کۆنفڕانسێکی تری هاوشێوە بەڕێوەچوو کە نۆهەمین پەخشی ئەو کۆنفڕانسەیە لەسەر مافەکانی مرۆڤ. نوێنەری حکومەت لە پۆڵۆنیا دیسان بەشداری تێدا کرد و دەبێتە هاودانەری ئەو پەرتووکە لە ساڵی داهاتوو.
