نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا دیدارێك لەگەڵ سەرۆكی ھەرێمی مازۆڤێسكی ئەنجام دەدا
ئازار 25, 2019, 14:15
لە ڕۆژی دووشەممەی ١١/٢/٢٠١٩ نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە پۆڵۆنیا چاوپێكەوتنێكی ئەنجام دا لەگەڵ بەڕێز ئادەم ستروژیك Adam Struzik سەرۆكی ھەرێمی مازۆڤێسكی كە گەورەترین و گرینگترین ھەرێمی پۆلۆنیایە و پایتەختەكەشی وارشۆیە، ھەمان پایتەختی ووڵاتی پۆڵۆنیا و سەنتەرێکی بازرگانی و پیشەسازی بەھێزە .
لەسەرەتا بەدرێژی باسی بارودۆخی عیراق و ناوچەكەو پەیوەندیەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ بەغدا كرا. نوێنەری حكومەتی ھەرێم تیشكی خستە سەر ئاسایی بونەوەی پەیوەندیەكان و ھەوڵی ھەردوولا بۆ چارەسەركردنی ھەموو كێشەكان .ھەروەھا دووبارە گەشەبوونەوەی بەرچاوی ئابووری ھەرێم كە دەرفەت دروست دەكا بۆ ھەماھەنگی لە بوارەكانی بازرگانی و پیشەسازی و كشتوكاڵ و زانستی لەنێوان ھەرێمی كوردستان و پۆلۆنیا.
نوێنەری حكومەتی ھەرێم و سەرۆكی ھەرێمی مازۆڤێسكی بەباشیان زانی، پاش دەمەزرانی حكومەتی نوێی ھەرێمی كوردستان ئاڵوگۆڕی شاندی حكومی و كەرتی تایبەت و ژوری بازرگانی و نوێنەرانی زانكۆكان بكرێت بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندیەكان .
دیدارەكە لە دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێم بەڕێوە چوو بە ئامادەبوونی بەرپرسی پەیوەندیەكانی ھەرێمی مازۆڤێسكی خاتو ئەلیكساندرا ھانزل Aleksandra Hanzel كە ڕاسپێردرا لەلایەن بەڕێز سەرۆكی ھەرێم بەدواچون بكا بۆ پێشخستن و پەرەپێدانی پەیوەندیە دووقۆڵیەكان