نوێنەری حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەشداربوو لە کۆنگرەی ئابووری ئەوروپا لە کاتۆڤیچ

دوانزەهەمین کۆنگرەی ئابووری ئەوروپا بەڕێوە چوو لە ڕێکەوتی 2 – 4 ی ئابی ساڵی 2020 وە ماوەی 3 ڕۆژ بەردەوام بوو لە شاری کاتۆڤیچ لە پۆلۆنیا ، وە ئەوە یەکەمین کۆنفرانسی گەورەی نێودەوڵەتی بوو دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە پۆلۆنیا رێکخرا . 

کۆنگرەكە بە ئامادەبووانی هەریەک لە بەڕێزان سەرۆک وەزیرانی پۆلۆنیا بەڕێز ماتێوش مۆڕاڤێسكی      ( Mateusz Morawiecki), ئەندام پەرلەمانانی پۆلۆنی و پەرلەمانی ئەوڕوپا و لە ناویان دوو سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی ئەوڕوپا بەڕێزان ھانس پێتێرینگ ( Hans Poettering) و ێێژی بوزك (Jerzy Buzek ) ، ھەروەھا بە بەشداری نوێنەرانی دەسەڵاتە هەرێمییەکان و خۆجێییەکان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و ڕۆژنامەنووسان بەڕێوە چوو.  

لەنێوان میوانە باگهێشتکراوەکان بەڕێز زیاد رەئوف وەک نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا ئامادەبوو و گفتوگۆی لەگەڵ هەریەک لە ئەندام پەرلەمانانی ئەورپا و سەرۆک وەزیرانی پێشوی ئەوروپا بەڕێز ێێژی بوزك ( Jerzy Buzek) و نوێنەرانی دەسەڵات و ڕێکخراوە ناحکومییەکان کرد دەربارەی ڕەوشی ئابووری و سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و دەوری کورد لە سەقامگیری ناوچەکە. بەڕێز ێێژی بوزك نیگەرانی خۆی دەربڕی دەربارەی ناسەقامگیریەكان لەو ناوچەیەو ڕۆلی کوردی بەرز نرخاند لە شەڕی دژ بەتیڕۆڕو و سەقامگیری لە ناوچەكە و پاڵپشتی پەرلەمانی ئەوڕوپای دەڕبڕی بۆ كورد لەم ساتەوەختەدا.  

هەروەها بەڕێز زیاد رووف چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆكی ڕێكخراوی CEO ی                                  (World Wide Fund for Nature)ی پۆلۆنیا بەڕێز میرۆسڵاڤ پڕۆپپە                                ( Mirosław Proppe) کرد و گفتوگۆیان کرد دەرباەی ھەماھەنگی نێوان ڕێكخراوی WWF و ھەرێمی كوردستان لە پێناو پاراستنی ژینگەی کوردستان.