ڤیدیۆ کۆنفرانس لەگەل باڵیۆزی نوێی پۆلۆنیا لە عیراق.
تهمموز 30, 2020, 11:36
نوێنەری حکومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆلۆنیا بەڕێز زياد رەئووف بەشداری کرد لە ڤیدۆ کۆنفرانسێک لەگەڵ بەڕێز مارچين كوبياك (Marcin Kubiak) باڵیۆزی نوێی پۆلۆنیا لە عیراق ، کە لە داهاتوویەکی نزیک دەست بەکار دەکات لە بەغدا.
کۆبونەوەکە لە لایەن ژووری بازرگانی پۆلۆنیا رێکخرابوو, بە بەشداری باڵوێزانی پێشووی پۆلۆنیا لە عیراق و نوێنەری وەزارەتی گەشە پێدان, نوینەری باڵوێزخانەی عیراق لە وارشۆ هەروەها دەستەیەک لە بازڕگان و وەبەرهێنەرانی پۆلۆنی .
ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردن بوو دەربارەی چۆنیەتی پەرەپێدان و فراوان کردنی پەیوەندیەکانی ئابووری لەنێوان پۆلۆنیا و ھەرێمی کوردستان و عیراق بەگشتی.
باڵیۆزی نوێی پۆلۆنیا لە دەسپێکی کۆبوونەوەکە باسی ڵە رەوشی بارودۆخی ئێستای بازارەکانی عیراق و ھەرێمی کوردستانی کرد لە ڕووی بازرگانیەوە . دواتر باسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی پۆلۆنیای کرد لەگەڵ عیراق و ھەرێم ، ئاماژەی بە پەیوەندی لەگەڵ ژوورە بازرگانیەکانی هەولێر و سلێمانی و بەغداد و بەسڕە دا و بەڵێنی فراوانبوونی ئەو پەیوەندیانەی داو زەختی لەسەر ڕۆڵی سەرەکی هەرێمی کوردستان کرد لە ھەماھەنگی و ئاڵوگۆڕە بازرگانیەکان، کە لە لایەن بەڕێزیان وەسف کرا وەک “سەرەتاى پردێك له چالاكیەکانی پۆلۆنیا له عيراق” . هەروەها باسی لە گرینگی ئاڵوگۆری زانستی کرد . باڵیۆزی پێشوی پۆلۆنیا لە عیراق بەڕێز ستانیسلاڤ سمۆلێن باسی پڕۆژەی ناوچەی پیشەسازی خۆراک لەدهۆک کرد کە ئێستا بەڕێوە دەچێت و ھانی وەبەرھێنەرە پۆلۆنیەکانی دا بۆ بەشداری لەو جۆرە پڕۆژانە.
بەڕێز زياد ڕەئووف باسی بارودۆخ و کارنامەی کابینەی ٩ ی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد کە پەرەپێدانی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراك و پشتگیری کردنی وەبەرھێنەران لە ئەرکە گرینگەکانیەتی و هانى دەسەڵات و وەبەرهينەرانى پۆڵۆنیای دا بۆ ھەماھەنگی و هاوكارى كردنى هەرێمی كوردستان لە ھەموو بوارێکەوە بەتایبەتی كشتوكال و پيشەسازی و پیشەسازی خوراك و گەشت و گوزار و خوێندنی باڵا . هەروها نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەى بەگرفت و کێشەکانی وەرگرتنى ڤيزاى پۆڵۆنیا كرد بۆ قوتابیان و ھاوڵاتیانی كوردستان ، كه كۆسپێكه لەبەردەم فراوان کردنی هاوكارى و هەماهەنگى هەردوولا. نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا ئەوەشی ڕاگەياند كە دەرگاى نوێنەرایەتی ھەردەم كراوەيه بۆ ھەموو ئەو کۆمپانیاو زانکۆ و کەسانەى ئەیانەوێت وەبەرھێنان و پەیوەندیە بازرگانیەکان نێوان پۆلۆنیا و هەرێمی كوردستان فراوانتر بکەن .
لە بەشی دواتری ڤیدیۆ کۆنفراسەکە وەبەرهێنەرانى پۆڵۆنی کە لە نوێنەرانی كومپانیاکانی كەرتە جياوازەكان بوون لەبوارى كشتوكاڵ و ئامێری پيشەسازی و پزیشکی و ھتد.. و نوێنەری باڵوێزخانەی عیراق لە وارشۆ كۆمەڵێك پرسيارى پەیوەست بە ئاڵوگۆڕ و هاوكاریە بازرگانیەکان خستەڕوو .
لە کۆتایی دا باڵیۆزی پۆلۆنیا له عيراق و ژوورى بازرگانى نيشتمانى رايانگەیاند کە لەپاش تێپەربوونى ئەم پەتا جيهانيە بە ئامادەكارى باش و توانا بازرگانيە نوێیەكاندا دەچينەوە ناو عیراق و هەرێمی كوردستان.