زیاد ڕەئوف لە “هەواڵەکان” دەربارەی ڕێگاکانی کۆتایی پێهێنانی جەنگی سوریا

زیاد ڕەئوف نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا بەشداریی کرد لە پەخشێکی هەواڵەکان – پڕجەماوەرترین پڕۆگرامی زانیاری و هەواڵ لە پۆڵۆنیا، کە لە پڕۆگرامی یەکەمی تەلەڤزیۆنی پۆڵۆنیا پەخش دەکرێت.

 وتەکەی زیاد ڕەئوف لەبارەی جەنگی سوریا و بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو. ڕۆژنامەنوس پاڤێڵ شۆت Paweł Szot بابەتێکی ئامادەکردبوو دەربارەی چۆنییەتی کۆتایی پێهێنانی جەنگی سوریا، کە هاوکاتە لەگەڵ گفتوگۆکانی مۆسکۆ لە نێوان جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سێرگی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، هەروەها هەوڵێکی تری  وتووێژەکان لە ڤیەننای پایتەختی ئاوستریا بە بەشداری هەموو ئەو وڵاتانەی کە دەتوانن چارەیەك بۆ کێشەکە بدۆزنەوە.

 ڕۆنامەنوسی ناوبراو بڕوای وایە، کە هەریەك لە ڕوسیا و ئەمریکا بەشێوەیەکی فەڕمی کۆکن لەسەر لەناوبردنی دەوڵەتی ئیسلامی داعش. بەڵام لە لایەکی ترەوە لەسەر بەشار ئەسەد ناکۆکییان هەیە. هەروەها ناوی کوردیشی هێنا لە پڕۆگرامەکە و بە “یاریکەری سەرەکی” لە قەڵەمی دان، کە بەرگری لە خۆیان دەکەن لە ئاست توندڕەوە ئیسلامییەکان و دەسەڵاتی ئۆتۆنۆمییان بۆ خۆیان دروست کردووە، وە هێزی پێشمەرگەش ئێستا هەڕەشەیە بۆ سەر پایتەختی دەوڵەتی ئیسلامی داعش.

 هەر لە چوارچێوەی باسی کورد دا، زیاد ڕەئوف نوێنەرایەتی هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و وتەیەکی بۆ هەواڵەکان پەخش کرد و ئاماژەی دا، بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ، پێویستە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕوسیا و هەموو هێزەکانی هەرێمەکە هاریکاری یەکتر بکەن.

 بابەتە هەواڵییەکە و وتەکەی زیاد ڕەئوف نوێنەری حکومەت دەتوانن لەو لینکەی خوارەوە ببینن:
http://wiadomosci.tvp.pl/23177257/obraz-konfliktu

takbetaddress.com sibbet90.site shirbet.info sashasobhani.org jetbet90.info/ hotbetdonya.org fazbet.co enfejbaz.vip betforwardaddress.com b90.games 1xbetaddress.com sitepablobet.vip sitehazarat.vip sitelivebet.vip sitetaktik.vip google twitter

ثبت نام در سایت پیش بینی فوتبال سایت شرط بندی سایت شرط بندی با واریز مستقیم سایت رولت بازی رولت سایت شرط بندی بازی رولت FaceBook