پۆلۆنیا ئەزمونە زەنگینەکەی خۆی لە بوارەی پاراستنی بەڵگەکانی کۆمەڵکوژی و جینۆساید بە کوردستان دەبەخشێ

پاش چەندساڵێك لە کارکردن و ھەوڵدانی نوێنەرایەتی  حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزمونی وڵاتی پۆلۆنیا و بەتایبەت مۆزەخانەی کەمپی ئاوشڤیچ بیرنیکاوی نازی، شاندی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفال كراوەكان بە بەشداری بەڕێزان بەڕێوەبەرانی مۆنومێنتەکانی ھەریەك لە ھەڵەبجەو بارزان و چەمچەماڵ گەیشتنە پۆلۆنیا و پێشوازیان لێ کرا لە نوسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە وارشۆ لە لایەن نوێنەری حکومەتەوە بەڕێز زیاد رەئوف .  

دواتر  لەبەروارى ١٥ تا ١٧ / ١٠/ ٢٠١٨ شاندی ناوبراو  سەردانی مۆزەخانەی ئاوشڤیچ بێرکناویان کردو بۆ ماوەی سێ ڕۆژ پسپۆرانی ئەو مۆزەخانەیە کە لەکاتی جەنگی جیھانی دووەم گەورەترین کامپی کۆمەڵکوژی نازیەکان بوو لە ئەوروپا، بەوردی شێوەی کاریان و ئەزمونیان ڕوونکردەوە بۆ مێوانانی کوردستان.  
 لە رۆژى یەکەمی سەردانەکە شاندەکە بەخێراتن و پێشوازى لێ كرا لەلايەن بەرێوەبەرایەتى مۆزەخانەکەو   سيمينارێك و وانەیەك پێشکەش کرا لەلايەن بەشى راگەياندن . دواتر مێوانان سەردانى شوێنەوارەكانیان كرد لەگەڵ  رێبەر و سەردانى بەشى پاراستن نۆژەکردنەوەی بەڵگەکانیان کرد . 
لە رۆژی دووەمدا ئەندامانى شاندەکە چەند سمینارێك و ڕونکردەوەیان  پێشکەش كرد دەربارەى كارەساتەکانی کۆمەڵکوژی لە كوردستان و دواتر سەردانى بەشى ئەرشيفيان كردو ژورو ھۆڵەکانی ئەو بەشەیان دیت و لەلايەن بەرێوەبەرى بەشى ئەرشيف وانەیەکیان بۆ پێشکەش كرا لە بارەى چۆنیەتى بەئەرشيف كردنى دۆكومێنتەكان . لەکۆتايیدا شاندەكە سەردانى بەشى كۆکا و شوێنى كۆکردنەوەو پاراستنی  كەل وپەلو بەڵگەكانيان كردو لە نزيکەوە ئەشنابوون بە چۆنیەتی پاراستن و هەڵگرتن و كۆكا كردنى كەل و پەلى جێماو و دۆزراوەى دواى كارى كۆمەڵکوژى .
لەرۆژى سىێیەم و كۆتايى لەسەرەتا وانە و سمينار و كارى پراكتيكى لەبارەى چۆنیەتی پاراستنى قوماش و تازەكردنەوەی پێشكەش كرا لە لايەن پسپۆرانی بەشى پاراستنى قوماش . لە ھەمان ڕۆژ وانەو سمینار پێشکەشکرا  لە لایەن بەڕێوەبەری بەشی ڕێبەری دەربارەى كاری ڕێبەرى و چۆنيەتى ئامادەكردن و فێركردنى رێبەری پسپۆر بۆ كارى رێبەرى .
 لەکۆتايدا شاندەکە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی مۆزەخانەکە کرد و خۆشحالى دەربڕی بۆ ھاوکارییەکنیان و ماڵئاوایی لێکردن . 
شایەنی باسە ھەنگاوی دووەمی ئەو ھاوکاریانە ھاتنی شاندی پسپۆرانی مۆزەخانەی ئاوشڤیچە بۆ کوردستان بۆ دیتنی مۆنومێنتەکان بەمەستی ڕاوێژکردن و یارمەتی .