دیدارێک لەگەڵ خوێندکارانی قوتابخانەیەکی ئامادەیی لە وارشۆ

ئەمڕۆ لە ئۆفیسئ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا میوانداری کۆمەڵێک خوێندکاری ئامادەییمان کرد لە وارشۆ. کۆبوونەوەکە بە وتارێکی ماچێک لێگوتکۆ -بەڕێوەبەری نووسینگەی نوێنەرایایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا- سەبارەت بە مێژووی نووسینگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بوارەکانی چالاکییەکانی دەستی پێکرد.

پاشان پێشەنگ حەمەکەریم، خوێندکاری دکتۆرا لە زانکۆی وارشۆ، سیمینارێکی سەبارەت بە مێژوو و جوگرافیا و زمان و کەلتوری کوردستان پێشکەشکرد و جلوبەرگی نەتەوەیی کوردی پیشان دان. بە گشتی سیمینارەکە بووە جێی سەرنجێکی زۆری خوێندکاران و لە رێی پرسیارەکانیانەوە زیاتر و زیاتر بە کورد و کوردستان ئاشنابوون.

خوێندکاران بانگهێشت کران بۆ ئەوەی لە داهاتوودا پەیوەندی لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە پۆڵۆنیا ببەستن و سوود لە کتێبخانەکانی ئۆفیسی حکومەتی هەرێم وەربگرن بۆ هەر سەرچاوەیەک دەربارەی کوردستان کە پێویستیان بێت.