قوتابیان و ڕەواندی کوردی بەشداری دەکەن لە لە فێستیڤالی زانستی سیلیسیان(Silesian)

هەموو ساڵێک لەشاری کاتۆڤیتس فێستیڤالی ساڵانەی زانستی سیلیسیان(Silesian) ئەنجامدەدرێت، لەم ساڵیشدا قوتابیان و ڕەوەندی کوردی بە هەرەوەزی لەگەڵ پەیمانگای نەژادناسی و زانستی مرۆڤناسی (Ethnology and Anthropology)  بەشدارییان تێدا کرد.

لەکاتی بەرێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵەش کەلتورو داب و نەریت و مێژووی کوردستان ناسێندران بە مێوانان و ئامادابووانی فێستیڤالەکە لەرێگەی گفتوگۆو خستنەرووی چەند کتێبێک لەسەر کوردستان بە زمانی پۆلۆنی و پێشاندانی نەخشەی کوردستان و ئاڵای کوردستان.

هەروەها ئامادەکردنی خواردنی کوردی و لەبەرکردنی جلی و بەرگی کوردی لە لایەن قوتابییان و ڕەوەندی کوردی، ئەمەش بووە بۆی سەرنجی ئامادبووان.