قوتابیانی کورد لە ڤیستیڤاڵێکی نێودەوڵەتیدا کەلتوری کوردییان ناساند

لە مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵدا زانکۆی زانستە مرۆڤایەتیەکان و کۆمەلناسی SWPS، کە یەکيکە لە کۆنترین و بەناوبانگترین زانکۆ تایبەتەکانی وارشۆی پایتەختی پۆڵۆنیا، ”ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کەلتووری زانکۆ” بەڕێوە چوو. ئامانج لە بەڕێوەچوونی ئەم جۆرە  ڤیستیڤاڵە رەخساندنی زەمینەیەکی لەبارە بۆ لێکتێگەیشتنی قوتابیانی بیانی لە ولاتانی جیهان و ناساندنی کەلتوری جیاوازە بەیەکتری.

قوتابیانی کورد لە زانکۆی SWPS هەڵستان بە بەشداریکردن لەم ڤیستیڤاڵە و دانانی ستادێکی تایبەت بە کوردستان بەمەبەستی پێشاندانی جلوبەرگی کوردی، خواردنی کوردەواری، چەند وێنەیەکی کوردستان، چەند پەرتووکێک دەربارەی کورد و کوردستان. لە بەشيکی ڤیستیڤاڵەکەدا قوتابیە کوردەکان هەڵستان بە پێشاندانی شایی و هەڵپەڕکێی کوردی و جۆش و خرۆشیان بە ڤیستیڤاڵەکە بەخشی و سەرنجی ئامادەبوانیان بە لای خۆیاندا ڕاکيشا.

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆلونیا لە گەڵ قوتابیانی کورد لە رێکخستنی ستاندی کوردی بەشدار بوو، وە هەروەها پشتگیری تەواوی قوتابیەکانیان کرد وەکو پێشکەش کردنی جلوبەرگی کوردی، پەرتوک، نەخشەی کوردستان هەروەها وێنەکانی کوردستان. دوای تەواوبوونی ڤیستیڤاڵەکە قوتابیانی بەشدار لە ڤیستیڤاڵەکە لە توڕی کومەلایەتی فەیسبووک سوپاسی خویان بۆ سەرجەم هەماهەنگیەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆلونیا دووپاتکردەوە.

لای خۆیەوە نوێنەرایەتی ‌‌حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا دەستخۆشی لەو قوتابیانە کرد و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خواستن و ئامادەیی تەواوی خۆیان نیشاندا بۆ هەر هەماهەنگیەک کە خزمەت بە ناساندنی کەلتوور و شوناسی کوردی بکات لە پۆڵۆنیا.