نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا بەشداری لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئاسیا كرد
ئایار 30, 2022, 17:19 زیاد رهئووف نوێنەری حکومەتی هەرێمى كوردستان لە پۆڵۆنیا بەشداری له کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئاسیا كرد كه له شاری تۆرون له ووڵاتی پۆڵۆنیا بهرێوه دهچێت و چهند رۆژێك دهخایێنێت ، وە تیایدا بەرپرسانی دەسەڵات و نوێنەرانی دەستەی دبلۆماسی و سەرۆکی چەند زانکۆیەکی پۆلۆنیا و پسپۆرانی ئاکادێمی بەشدارییان کرد ، لەوانەشجێگری سەرۆکی هەرێمی کویاڤسکۆ- پەمۆرسکی ، سەرۆکی شاری تۆرون، نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی زانست و پەروەردەی پۆڵۆنیا ، باڵیۆزی تایلەند و باڵوێزی مالیزیا و باڵوێزی کۆماری گەلی دیموکراتی کۆریا و باڵوێزی ئازەربێجان و باڵوێزی ئەندەنوسیا ، دیپلۆماتکارانی هیندستان و کازاخستان و ئوزبێکستان ههورها له نێو مێوانان سكرتێری یهكهمی بالیۆزخانهی عیراقی فیدراڵ له وارسۆ ئامادهی پانێڵكه بوو.
وه له رۆژی یهكهم و پانێلی كردنهوهی کۆنگرەکە زیاد رهئووف نوێنەری حکومەتی هەرێم لە پۆڵۆنیا وتارێكی پێشكهش كرد و تیایدا تیشكی خسته سهر چهندین تهوهر، بهراشكاوی باسی لهوه كرد كه وێرای سەرنجی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر جهنگى روسیاو ئۆکرانیا چڕکراوەتەوە، دۆخی ئاسیا و بە تایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش نابێت فهرامۆش بكرێت .
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا باسی لەو کێشانە کرد کە گهڵی عێراق به گشتی لهدهستی دهنالێنێت ، و کاریگەری راستهوخۆشی لەسەر دۆخی ههرێمی کوردستان هەیە ،لەوانەش ئیفلیج کردنی ئیدارەی دەوڵەتی عێراق بەهۆی بێتوانایی لە هەڵبژاردنی حکومەت و سەرۆک کۆماری نوێ، لەماوەی زیاتر له حەوت مانگ پاش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان ،
ناکۆکی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربارەی نەوت و گاز به بیانوی بریارێكی سیاسی دادگای فیدرالی عیراق ، زیادبوونەوی چالاکیەکانی داعش،جێبەجێ نەکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئەو ململانێیانەی بونەتە هۆی نەگەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شنگال . بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و گۆڕانی کەشوهەوا ئهمانهش تهورێكی تر بوون له وتارهكهی نوێنهری حكومهتی ههرێمی كوردستان له پۆڵۆنیا .
زیاد رهئوف له پانێڵی کردنەوەی کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئاسیا جەختی لەسەر ئهوه كردهوه كه بەبێ گوێدانە فرەیی و قەبارەی كێشەكان حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە هەوڵی رێككەوتن لەگەڵ حكومەتى ناوهندی لە بەغدا و بەرنامەی تایبەتی خۆی لە چاكسازی بە ئامانجی هەمەچەشنكردنی ئابووری جێبەجێ دەكات و لە هەمان کات سیاسەتێكی كارای دەرەوە بەڕێوەدەبات .
وە جیگای باسه ، گەشەسەندنێکی باش هەیە لە پەیوەندییەکانی نێوان پۆڵۆنیا و هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی پۆڵۆنیا و هەرێمی کوردستان لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا دوو جار گفتووگۆیان کردووە . بەهێزبوونی بەرچاو لە هاوکارییەکانی نێوان زانکۆکانی پۆڵۆنیا و هەرێمی کوردستان لایهنێكی تری وتارهكهی زیاد رهئووف بوو له کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئاسیا .
وەک هەمیشە بەشداریکردن لە کۆنگرەی ئاسیا دەرفەتێکە بۆ نوێنەری حکومەتی هەرێم لە پۆڵۆنیا بۆ ئەوەی لەگەڵ نوێنەرانی دەسەڵاتدارانی دەوڵەت و حکومەتی خۆجێی پۆڵۆنیا و لەگەڵ باڵیۆزەکاندا گفتوگۆ بکات و لە پهراوێزی كۆبوونهوهكان زیاد رهئووف چاوی كهوت به زبیگنێڤ ئۆسترۆڤسکی جێگری سەرۆکی کویاڤسکۆ-پەمۆرسکی و تیشكیان خسته سهر ئامادەکاری بۆ ڕێکخستنی کۆمەڵێک چالاکی و پێشانگای هونەری و نمایشی فیلمی کوردی کە پاییزی ئەمساڵ لە مۆزەخانەی بیدگۆش بەڕێوەدەچێت. مارشال ئۆسترۆڤسکی ڕایگەیاند کە بڕیارە خۆی لە کردنەوەی پێشانگاکەدا ئاماده دهبێت.
