هەواڵ

چاوپێکەوتن لەگەڵ قوتابیانی زانکۆی بێرکلێی ئەمریکی

نوسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کورستان لە پۆڵۆنیا پێشوازی کرد لە گڕوپێکی 20 کەسی لە قوتابیانی زانکۆی بێرکلێی کالیفۆرنیا. بەهاوکاری سەرپەرشتیار دکتۆر سارا کرامسێی Sarah Cramsey پڕۆژەیەکی زانستی لە ئەوڕوپا بەجێ دەهێنن بەناوی “سیماکانی پێکەوەژیان”، کە لە میانەیدا ئاشنایەتی پەیدا دەکەن لەگەڵ کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکانی ئەوڕوپای ناوەڕاست و ڕۆژهەڵات، هەروەها لەگەڵ ئەو دەزگا و دامەزراوانەی کە نوێنەرایەتی ئەو کەمینانە دەکەن.

(زیاتر…)

زیاد ڕەئوف لە گفتوگۆیەك لە پەڕلەمانی پۆڵۆنیا دەربارەی هەلومەرجەکانی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی پۆڵۆنیا و هەرێمی کوردستان

زیاد ڕەئوف نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا سەردانی تەلاری پەڕلەمانی پۆڵۆنیای کرد لەسەر بانگهێشتی مارچین دوشێك Marcin Duszek پەڕلەمانتاری سەر بە پارتی یاسا و دادپەروەری دەسەڵاتدار لە پۆڵۆنیا. لە دیدارەکەدا پەڕلەمانتار پشیمیسلاڤ چارنێچسکی Przemysław Czarnecki   -جێگری سەرۆکی لیژنەی پەڕلەمانی بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە ئامادە بوو، کە سەر بە هەمان پارتی سیاسییە.

(زیاتر…)

زیاد ڕەئوف لە میانەی کۆنفڕانسێكی نێودەوڵەتی زانستی دەربارەی ئەنفال وەکو تاوانێك لە یاسای نێودەوڵەتیدا

ڕۆژانی 24-25 ی ئەپریلی 2017  لە تەلاری پەڕلەمانی پۆڵۆنیا نۆیەم کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو لەسەر مافەکانی مرۆڤ، ئەمساڵ لەژێر ناونیشانی “سیستەمەکانی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە ئەوڕوپا، هەروەها لە ئوسترالیا و ئۆقیانوسیا. چوارچێوەی جیهانی – تایبەتمەندی هەرێمایەتی – هەلومەرجەکانی بەدیهێنانی”. ئەوە یەکێکە لە کۆنفڕانسە گەورەکانی پۆڵۆنیا، کە تیایدا دەیان توێژەری زانستی و بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ، لەوانەش گەلێك نوێنەری گۆڕەپانی ئەکادێمی لە دەرەوە بەشدارییان کردبوو.

(زیاتر…)

دووەم کۆنفڕانسی زانستی بەناونیشانی “ڕۆڵی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” لە وارشۆ بەسترا

ڕۆژی دووشەممە 8ی مایس لە پاڵاسی زانست و کولتور کۆنفڕانسی “ڕۆڵی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” ئەنجام درا، کە لە لایەن نوسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی Collegium Civitas  ڕێکخرابوو. لە کۆنفڕانسەکە دا شارەزایانی بواری کوردناسی و پرسەکانی کوردستان لە هەموو زانکۆ بەناوبانگەکانی پۆڵۆنیا و سەنتەرەکانی لێکۆڵینەوە و توێژەرانی کورد بەشدارییان کردبوو، هەروەها  ڕۆژنامەنوسان و میوانی تریش ئامادەبوون.

(زیاتر…)

زیاد ڕەئوف لەبارەی بارودۆخی کوردستان و ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هاوکاری کردنی پێشمەرگە گفتوگۆ لەگەڵ هەریەك لە جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی پۆڵۆنیا و سەرۆکی فڕاکسیۆنی “Kukiz 15” ئۆپۆزسیۆنی پەڕلەمان دەکات

زیاد ڕەئوف نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا، لە تەلاری پەڕلەمانی ئەو وڵاتە چاوپێکەوتنی ئەنجامدا لەگەڵ هەریەك لە ستانیسلاڤ تیشکا Stanisław Tyszka جێگری سەرۆکی پەڕلەمانی پۆڵۆنیا، هەروەها پاڤێڵ کوکیز Paweł Kukiz سەرۆکی فڕاکسیۆنی “Kukiz 15” لە پەڕلەمانی ئەو وڵاتە، کە سێهەم گڕوپە لە ڕووی ژمارەوە لە پەڕلەمان.

(زیاتر…)

خەڵاتی زێڕی “خاچی مالۆپۆڵسکا” بە زیاد ڕەئوف بەخشرا

سەرۆکایەتی هەرێمی مالۆپۆڵسکا خەڵاتی زێڕی “خاچی مالۆپۆڵسکا” ی بەخشی بە زیاد ڕەئوف نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا کە لە لایەن بەڕێز ڤۆیچێخ کۆزاك Wojciech Kozak  جێگری سەرۆکی هەرێمەکە لە میانەی یادکردنەوەی جەژنی نەورۆز لە شاری کڕاکۆڤ پێشکەشی کرا.

(زیاتر…)

ئاهەنگی نەورۆز لە شاری کڕاکۆڤ بە خەڵاتکردنی زیاد ڕەئوف نوێنەری حکومەت کۆتایی هات

یادی جەژنی نەورۆز لە شاری کڕاکۆڤ کرایەوە، کە یەکێك بوو لەو دوو ئاهەنگەی نوسینگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا ڕێکی خست، ئەوەش بەهۆی ئەو پەیوەندیە تایبەتیەی کە هەرێمی کوردستان بە هەرێمی مالۆپۆڵسکا دەبەستێتەوە – ڕێککەوتننامەی دۆستایەتی، هاریکاری چەندساڵەی پەروەردەیی و ئابووری، هەروەها هاوکاری مرۆیی بۆ ئاوارەکان لە کوردستان. ئاهەنگی دووەمی نەورۆز لە وارشۆی پایتەخت بەڕێوەچوو.

(زیاتر…)

زیاد ڕەئوف لەگەڵ دەستەی دیپلۆماتی دەستپێکردنی “ساڵی تادێوش کۆشچوشکۆ”ی لە پۆڵۆنیا بەرز ڕاگرت

لە شاری کراکۆڤ دەسپێکی بۆنەی “ساڵی تادێوش کۆشچوشکۆ” بەڕێوەچوو – پاڵەوانی نەتەوەیی نەك تەنها لە پۆڵۆنیا بەڵکو لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش. زیاد ڕەئوف نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا بەهاوبەشی لەگەڵ دەستەی دیپلۆماتی تاجە گوڵینەی لە سەنتەری شاری کڕاکۆڤ لەسەر ئەو شوێنە دانا کە بەشێوەیەکی سیمبۆلی دیاری کراوە وەکو ناوچەی دەستپێکی ڕاپەڕین لە ساڵی 1794 لە لایەن تادێوش کۆشچوشکۆ Tadeusz Kościuszko.

(زیاتر…)

لە یادی 29 هەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە و قوربانیانی ئەنفال، زیاد ڕەئوف نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا یاداشتێکی پێشکەشی پەڕلەمانی پۆڵۆنیا کرد بۆ ناساندنی تاوانی ئەنفال وەکو جینۆساید

پێشکەش کردنی یاداشتێك لە پەڕلەمانی پۆڵۆنیا بۆ ناساندنی تاوانی ئەنفال وەکو جینۆساید دژی مرۆڤایەتی، زنجیرەیەك دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ پەڕلەمانتارانی پۆڵۆنیا، هەروەها سیمینارێکی تایبەت بە کارەساتی هەڵەبجە – بەو شێوەیە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا یادی 29 ساڵەی کارەساتی کیمیاباران کردنی هەڵەبجە بەرز ڕادەگرێت.

(زیاتر…)