هەواڵ

ڕۆژی نێودەوڵەتی لە زانکۆی ئەکادێمیای پیشەسازی دەرهێنان

زیاد ڕەئوف نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا بانگهێشت کرا بۆ زانکۆی Akademia Górniczo-Hutnicza – AGH  بۆ بۆنەی ڕۆژی نێودەوڵەتی (International day) ساڵی 2015، کە  بۆنەیەکی ساڵانەیه و لەو زانکۆیه بەڕێوە دەچێت و ئامانجی پەرە پێدانی هاریکاری زانستی و ئەکادێمی نێودەوڵەتی و ئاڵوگۆڕی قوتابیانه لە چوارچێوەی پڕۆگرامی سکۆلارشیپ. میوانانی بۆنەکه جگه لە پرۆفیسۆر و قوتابیان، دەستەیەك لە نوێنەرانی دیپلۆماتیش ئامادەی بوون لەوانه: کۆنسوڵی ولایەته یەکگرتووەکانی ئەمریکا Brian George، کۆنسوڵی گشتی وڵاتی هنگاریا خاتوو Adrienne Kormendy، هەروەها نوێنەرانی باڵوێزخانەی ڤێتنام و کۆنسوڵی فەخری هەریەك لە دانمارك و مەکسیك و نوێنەرانی British Council.

(زیاتر…)

کۆنگرێسی ئەوڕوپی دەسەڵاته خۆجێییەکان

لە ڕۆژانی 4 و 5ی مایسی 2015 زیاد ڕەئوف وەکو نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا بانگهێشت کرا بۆ کۆنگرێسی ئەوڕوپی دەسەڵاته خۆجێییەکان، کە لە شاری کڕاکۆڤ بەسترا بە ئاماده بوونی نوێنەرانی هەموو دەسەڵاتە هەرێمایەتیەکانی پۆڵۆنیا و زۆربەی وڵاتانی ئەوڕوپا و جگە لەوانیش نوێنەرانی دەسەڵاتی ناوەندی وڵاتان و دەستەی دیپلۆماتی و گۆڕەپانی بزنس و زانستی.

(زیاتر…)

یادی کارەساتی ئەنفال

لە یادی 27 ســاڵــەی کارەساتی پڕۆسەکانی ئەنـفـال، به ناوی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا و

کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاته سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیده نەمرەکانی گەرمیان و بادینان و بارزان و دەشتەکانی

(زیاتر…)

بەرنامەیەك دەربارەی کوردستان بۆ قوتابیانی ناوەندیی شارۆچکەیەکی خوارووی کڕاکۆڤ

بە بەڕێزتان ڕادەگەیەنین، ڕۆژی 20ی مارسی 2015 لە ژێر چاودێری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان له پۆڵۆنیا چەند قوتابیەکی کورد هەستان به ڕێکخستنی سیمینارێك دەربارەی بنەچەی کورد و  زمانی کوردی و وۆرك شۆپێکی بچوك لەبارەی زمانی کوردی. سیمینارەکه بۆ 80 قوتابی ناوەندی قوتابخانەی کۆمەڵایەتی STO له وارشۆی پایتەخت بەڕێوەچوو.

(زیاتر…)

چاوپێکەوتنێك لەگەڵ قوتابیانی کوردستان بۆ فیلمێکی دۆکومێنتی به ناونیشانی “N jak Nazarejczycy”

ڕۆژی یەك شەممه 22ی فبرایەری 2015، دەستەی ئامادەکاری فیلمێکی دۆکومێنتی به ناونیشانی

“N jak Nazarejczycy” له بارەی ژیانی کریستیانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە ئاماده بوونی دەرهێنەر مــاچێی گـربیسا، دیدارێکیان تۆمار کرد لەگەڵ قوتابیانی کریستیانی کوردستان: مریەم و فادی و ڕەوەند. چاوپێکەوتنەکه بە کامێرا وێنەی گیرا له سەنتەری کوردی بۆ ڕاگەیاندن و زانیاری، که هاوکاری پڕۆژەی وێنە گرتنی فیلمەکه دەکات.

(زیاتر…)