هەواڵی کوردستان

شاندى هەرێمى کوردستان لە نیویۆرک دەستى بە دیدارو کۆبوونەوەکان کرد

(نیویورک، وڵاتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا) لە پەراوێزى خولى دانیشتنەکانى کۆمەڵەى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت بە یاوەرى خاتوو بەیان سامى عبدالرحمن نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە واشنتۆن دوو کۆبوونەوەى جیایان لەگەڵ هەر یەک لە بەڕێزان مەولود چاوشئۆغلو وەزیرى دەرەوەى تورکیا و ئەلیستەر بێرت وەزیرى دەوڵەتى بەریتانى بۆ کاروبارى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و گەشپێدانى نێودەوڵەتى سازکرد

(زیاتر…)

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ وەزیری بەرگریی بریتانیا و شاندێکی یاوەری کرد

ئێوارەی دوو شه‌ممه‌ ١٨ـی٩ـی٢٠١٧ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌لاحه‌ددین پێشوازی له‌ مایکڵ فاڵن وەزیری بەرگریی بریتانیا و شاندێکی یاوەری کرد کە لە فڕانک بەیکەر باڵیۆزی بریتانیا لەعێراق و ژمارەیەک دیپلۆماتکار و ڕاوێژکاری سەربازی پێکهاتبوو.

(زیاتر…)

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە هەر دوو وەزیری دەرەوە و بەرگریی فەڕەنسا دەكات

ڕۆژی شەممه 26ـی 8ـی 2017 لە سەلاحەددین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جۆن ئێف لۆدریان وەزیری دەرەوە و فلورانس پارلی وەزیری بەرگریی و شاندێكی یاوەریان كرد.

(زیاتر…)

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كانی كوردستان كۆبوویەوە

رۆژی سێ شه‌ممه‌ 22ـی8ـی 2017 له‌ شاری هه‌ولێر، به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان كۆبووه و وتارێكی پێشكه‌ش كرد.

(زیاتر…)

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگریی ئەمەریكا دەكات

ڕۆژی سێشەممە 22ـی 8ـی 2017 لە شاری هەولێر بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جێمز ماتیووس وەزیری بەرگریی ئەمەریكا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە برێت مەكگۆرگ نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی شەڕی دژی داعش و دۆگلاس سڵیمان باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و ژمارەیەك لە بەرپرس و ڕاوێژكاری وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا.

(زیاتر…)

پەیامێك لە وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی شەهیدانی سەربەرز و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین، بەو هیوایەی ئەو جەژنە ببێتە مایەی خۆشی و كامەرانی و دەرچوون لە گرفت و قەیرانەكان و بەرقەراربوونی تەبایی و یەكڕیزی و بەدیهاتنی ئامانجەكان .

(زیاتر…)