هەواڵی کوردستان

ڕاگەیاندراوى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت سەبارەت بە کێشەى پەنابەران

فەلاح مستەفا بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا سەبارەت بە کۆچى بە لێشاوى پەنابەران بۆ ووڵاتانى ئەوروپا و ناوچەکە ئاماژەى بە بەردەوامى شەرى ناوخۆى سوریا و عێراق کرد کە بۆتە هۆى ئەوەى ژمارەیەکى بەرچاو لە هاووڵاتیانى ئەو ووڵاتانە روو لە ناوچەکانى دەوروبەر و ووڵاتانى ترى خۆرئاوا بکەن. (زیاتر…)

لە نیویۆرک، بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی كۆماری قوبڕس کۆبووەوە

لە چوارچێوەى سەردانەکەى بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا، فەلاح مستەفا بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت و ئایۆنیس کاسۆلایدس وەزیری دەرەوەی کۆمارى قوبڕس کۆبوونەوەو باسیان لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکانى نێوان هەردوولا کرد. (زیاتر…)

گورگیسی سێیەم سڵێوه‌، بووە پاتریارکی ئاشوورییەکانی جیهان

سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 27\9\2015 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى ده‌ستبه‌ركاربوونى قه‌داسه‌تى گورگیسی سێیەم سڵێوه‌، پاتریارکی كه‌نیسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاشوورییەکانی جیهان كرد كه‌ له‌ كه‌نسیه‌ى مار یۆحه‌نناى مه‌عمه‌دان له‌ شارۆچه‌ى عه‌ینكاوه‌ى سه‌ر به‌ پارێزگاى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو.

(زیاتر…)

لە هۆڵەندا، فەلاح مستەفا لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى هۆڵەندا کۆبووەوە

ئەمڕۆ هەینى ڕێکەوتى ٢٥/٩/٢٠١٥ بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە بە یاوەرى شاندێک سەردانى وەزارەتى دەرەوەى هۆڵەنداى کرد و لەلایەن بەڕێز بێرت کۆندیرۆس وەزیرى دەرەوەى هۆڵەندا پێشوازیان لێکرا.

(زیاتر…)

فەلاح مستەفا: چارەسەرى پرسى پەنابەران لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستە نەک لە ئەوروپا

دوێنى فەلاح مستەفا بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە شاندێکى پەرلەمانى ئەڵمانى کرد کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان گێرۆڵد ریچینباچ و تۆرستن هۆفمان و خاتوو ئورسولە جێلپکى کە بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە رەوشى سیاسى و ئابوورى و مرۆیی لە کوردستان و ناوچەکە سەردانى هەرێمى کوردستانیان کردبوو. (زیاتر…)

بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەت پێشوازی لە شاندێكی پەرلەمانی ئەوروپا كرد

فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە  شاندێكی پەرلەمانی ئەوروپی كرد كە  پێكهاتبوو لە بەرٍێزان چارلس تانۆك ئەندامی لیژنەی كاروباری دەرەوە و كۆمەلەی دۆستایەتی كورد و پەرلەمانی ئەوروپی و دایڤد بارمان سەرۆكی شاندی پەیوەندیەكانی گروپی دۆستایەتی كورد و عێراقی لە پەرلەمانی ئەوروپی و خاتوو ئانا گۆمێس ئەندامی لیژنەكە بۆ كاروباری مەدەنی و دادپەروەری و كاروباری دەرەكی كۆمەلەی ناوبراو لە پەرلەمانی ئەوروپا  كە بە مەبەستی پتەو كردنی پەیوەندیە دوولایەنەكان سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردبوو.

(زیاتر…)

ڕاگەیاندراوى بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت سەبارەت بە کێشەى پەنابەران

فەلاح مستەفا بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا سەبارەت بە کۆچى بە لێشاوى پەنابەران بۆ ووڵاتانى ئەوروپا و ناوچەکە ئاماژەى بە بەردەوامى شەرى ناوخۆى سوریا و عێراق کرد کە بۆتە هۆى ئەوەى ژمارەیەکى بەرچاو لە هاووڵاتیانى ئەو ووڵاتانە روو لە ناوچەکانى دەوروبەر و ووڵاتانى ترى خۆرئاوا بکەن.

لەم بارەیەوە، هەرێمى کوردستان لە ساڵانى ڕابردوو دەرگاى بەسەر (١,٨٠٠,٠٠٠) ملیۆنێک و هەشت سەد هەزار پەنابەر لە سوریا و ناوچەکانى ناوەڕاستى عێراق کردەوە کە کاریگەرى ڕاستەوخۆى کردە سەر هەریەک لە خزمەتگوزاریەکانى وەکو پەروەردە و فێرکردن و تەندروستى و نیشتەجێ بوون و ئەوانى تر. بۆ ئەم مەبەستە، ئەم قەیرانە بە تەنها کاریگەرى لەسەر ناوچەکانى دەوروبەر نەبوو، بەڵکو کاریگەرى کردە سەر ووڵاتانى خۆرئاوا کە واى کرد هاوڵاتیانى ئەو ناوچەیە بە لێشاو کۆچ بکەن و لەگەڵ خۆیان چەندین سنوور ببڕن بۆ ئەوەى بگەن بە شوێنێکى ئارام.

(زیاتر…)

حكوومه‌ت له‌ هه‌وڵى به‌جینۆساید ناساندنى كه‌یسى ئێزدییه‌كان به‌رده‌وامه‌

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 31_8_2015، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ كه‌سایه‌تیى دیارى نێوده‌وڵه‌تى و یه‌كه‌مین داواكارى گشتیى دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى، به‌ڕێز لویس مۆرێنۆ ئۆكامپۆ و شاندیكى یاوه‌رى كرد، كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان و تیمى چه‌ند ڕێكخراوێكى تایبه‌ت به‌ بوارى خزمه‌تكردنى لێقه‌وماوان پێكهاتبوو.

(زیاتر…)