هەواڵی کوردستان

مێركل پشتگیرى له‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

خاتوو ئه‌نگێلا مێركل ڕاوێژكارى ئه‌ڵمانیا پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ چوارچێوه‌ى عێراقدا نیشان دا و تیشكى خسته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندى و یارمه‌تییه‌كانى ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تیش له‌ بوارى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆردا.

(زیاتر…)

نێچیرڤان بارزانى و ماكرۆن، كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2/12/2017 له‌ ئه‌لیزێى كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیى فه‌ڕه‌نسا له‌ پاریس، به‌ڕێز ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا، پێشوازى له‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكى باڵاى یاوه‌رى كرد كه‌ له‌ به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكوومه‌ت و عه‌لى دۆله‌مه‌رى نوێنه‌رى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ فه‌ڕه‌نسا پێكهاتبوو.

(زیاتر…)