

ئەمڕۆ لە ژمارەیەکی نوێی ڕۆژنامەی “Polska The Times”- کە یەکێکە لە گەورەترین ڕۆژنامەکانی پۆڵۆنیا، وتارێکی گرنگ لەبارەی هەرێمی کوردستان و کورد بڵاوکرایەوە، کە تیایدا زیاد ڕەئوف نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا گفتوگۆ دەکات. ناونیشانی وتارەکە بەوە دەست پێدەکات : “نوێنەری کوردستان: پێویستمان بە هاوکاری سەربازی و مرۆیی هەیە. هەروەها داوای پشتیوانی حکومەتی پۆڵۆنیا دەکەین”.
“پێشمەرگەکان لەپێناوی کوردستان لە جەنگدان، بەڵام لە هەمان کاتدا بەرگری لە شارستانیەت و کولتوری هەمەلایەنی ڕۆژئاواش دەکەن. کریستیانەکان دەپارێزن لە کۆمەڵکوژی یەك لەدوای یەك”. لە چاپی دوێنیی “ڕۆژنامەی پۆڵۆنیا هەموو ڕۆژ”، ڕیشارد چارنێچسکی Ryszard Czarnecki جێگری سەرۆك پەڕلەمانی ئەوڕوپا، بەرەنجامێکی زۆر جێ بایەخی لەسەر سەردانی هەفتەی ڕابردووی بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
زیاد ڕەئوف نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا بەشداریی کرد لە پەخشێکی هەواڵەکان – پڕجەماوەرترین پڕۆگرامی زانیاری و هەواڵ لە پۆڵۆنیا، کە لە پڕۆگرامی یەکەمی تەلەڤزیۆنی پۆڵۆنیا پەخش دەکرێت.
زیاد ڕەئوف نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا، میوانی پەخشێکی ڕادیۆیی بەناونیشانی “ڕاپۆرت لەبارەی دۆخی جیهان” بوو، کە لە لایەن ڕۆژنامەنوس داریوش ڕۆشاك Dariusz Rosiak پێشکەش دەکرێت لە پڕۆگرامی 3ی ڕادیۆی پۆڵۆنیا. (زیاتر…)