وتارەکانی ئێمه

زیاد ڕەئوف لە ڕادیۆی ماریا دەربارەی سێهەم ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان بەدەستی داعش

زیاد ڕەئوف وەکو میوان لە پەخشی ڕادیۆیی “aktualności dnia” ڕادیۆی ماریا دیمانەیەکی ئەنجام دا. بابەتی دیمانەکەش بریتی بوو لە سێهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژکردنی کوردانی ئێزیدی بەدەستی تیرۆریستانی داعش.

(زیاتر…)

بڵاوکراوەیەکی زیاد ڕەئوف لە پەرتوکی “پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە ئاستێکی جیهانیدا”

لە وڵاتی پۆڵۆنیا پەرتووکێك بڵاوکرایەوە بەناوی “پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە ئاستێکی جیهانیدا – ئەکسیۆلۆجیا – دامەزراوەکان – مەترسییە تازەکان – پراکتیك” بڵاو کرایەوە. یەکێك لە نوسەرانی ئەو کارە هاوبەشە زیاد ڕەئوفە – نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا. ناونیشانی بابەتەکەی ئەو بریتییە لە “هەرێمی کوردستانی عێڕاق. نمونەیەکی بێ هاوتا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەرەنتی کردنی مافەکانی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان”.

(زیاتر…)

ئاڵای کوردستان لە کەرکوك دەشەکێتەوە

زیاد ڕەئوف نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا میوانی ڕۆژنامەنوس میخاو ژاکۆڤسکی Michał Żakowski بوو لە پەخشی “زۆرتر جیهان” لە کەناڵی یەکی ڕادیۆی پۆڵۆنیا. بابەتی گفتوگۆ بریتی بوو لە بارودۆخی کەرکوك، کە پارێزگاری ئەو شارە بڕیاری هەڵکردنی ئاڵای کوردستانی داوە.

(زیاتر…)