زانیاری ڕۆژنامەوانی

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا بەشداری لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئاسیا كرد

 زیاد ره‌ئووف  نوێنەری حکومەتی هەرێمى كوردستان  لە پۆڵۆنیا بەشداری له‌ کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئاسیا كرد كه‌ له‌ شاری تۆرون له‌ ووڵاتی پۆڵۆنیا به‌رێوه‌ ده‌چێت و چه‌ند رۆژێك ده‌خایێنێت ، ‌وە تیایدا  بەرپرسانی دەسەڵات و نوێنەرانی دەستەی دبلۆماسی و سەرۆکی چەند زانکۆیەکی پۆلۆنیا و پسپۆرانی ئاکادێمی بەشدارییان کرد ، لەوانەشجێگری سەرۆکی هەرێمی کویاڤسکۆ- پەمۆرسکی ، سەرۆکی شاری تۆرون، نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی زانست و پەروەردەی پۆڵۆنیا ، باڵیۆزی تایلەند و باڵوێزی مالیزیا و باڵوێزی کۆماری گەلی دیموکراتی کۆریا و باڵوێزی ئازەربێجان و باڵوێزی ئەندەنوسیا ، دیپلۆماتکارانی هیندستان و کازاخستان و ئوزبێکستان هه‌ورها له‌ نێو مێوانان سكرتێری یه‌كه‌می بالیۆزخانه‌ی عیراقی فیدراڵ له‌ وارسۆ ئاماده‌ی پانێڵكه‌ بوو.
(زیاتر…)

زیاد ڕەئوف لە ڕادیۆی ماریا دەربارەی سێهەم ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان بەدەستی داعش

زیاد ڕەئوف وەکو میوان لە پەخشی ڕادیۆیی “aktualności dnia” ڕادیۆی ماریا دیمانەیەکی ئەنجام دا. بابەتی دیمانەکەش بریتی بوو لە سێهەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژکردنی کوردانی ئێزیدی بەدەستی تیرۆریستانی داعش.

(زیاتر…)

بڵاوکراوەیەکی زیاد ڕەئوف لە پەرتوکی “پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە ئاستێکی جیهانیدا”

لە وڵاتی پۆڵۆنیا پەرتووکێك بڵاوکرایەوە بەناوی “پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە ئاستێکی جیهانیدا – ئەکسیۆلۆجیا – دامەزراوەکان – مەترسییە تازەکان – پراکتیك” بڵاو کرایەوە. یەکێك لە نوسەرانی ئەو کارە هاوبەشە زیاد ڕەئوفە – نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا. ناونیشانی بابەتەکەی ئەو بریتییە لە “هەرێمی کوردستانی عێڕاق. نمونەیەکی بێ هاوتا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەرەنتی کردنی مافەکانی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان”.

(زیاتر…)

ئاڵای کوردستان لە کەرکوك دەشەکێتەوە

زیاد ڕەئوف نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا میوانی ڕۆژنامەنوس میخاو ژاکۆڤسکی Michał Żakowski بوو لە پەخشی “زۆرتر جیهان” لە کەناڵی یەکی ڕادیۆی پۆڵۆنیا. بابەتی گفتوگۆ بریتی بوو لە بارودۆخی کەرکوك، کە پارێزگاری ئەو شارە بڕیاری هەڵکردنی ئاڵای کوردستانی داوە.

(زیاتر…)

takbetaddress.com sibbet90.site shirbet.info sashasobhani.org jetbet90.info/ hotbetdonya.org fazbet.co enfejbaz.vip betforwardaddress.com b90.games 1xbetaddress.com sitepablobet.vip sitehazarat.vip sitelivebet.vip sitetaktik.vip google twitter

ثبت نام در سایت پیش بینی فوتبال سایت شرط بندی سایت شرط بندی با واریز مستقیم سایت رولت بازی رولت سایت شرط بندی بازی رولت FaceBook