هەواڵی نوسینگەی پۆڵۆنیا

دیدارێک لەگەڵ خوێندکارانی قوتابخانەیەکی ئامادەیی لە وارشۆ

ئەمڕۆ لە ئۆفیسئ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا میوانداری کۆمەڵێک خوێندکاری ئامادەییمان کرد لە وارشۆ. کۆبوونەوەکە بە وتارێکی ماچێک لێگوتکۆ -بەڕێوەبەری نووسینگەی نوێنەرایایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا- سەبارەت بە مێژووی نووسینگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بوارەکانی چالاکییەکانی دەستی پێکرد.

(زیاتر…)

زیاد رەئووف لە کردنەوەی فەرمیی کۆڕبەندی شارستانی جیهانی لە کاتۆڤیچ

لە ڕێکەوتی 27ی حوزەیرانی ئەم ساڵ نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا بەڕێز زیاد رەئووف بەشداری کرد لە دانیشتنی کردنەوەی 11یەمین خولی کۆڕبەندی شارستانی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان. کە بابەتی سەرەکی چاپی ئەمساڵ دەربارەی “گۆڕینی شارەکانمان بۆ داهاتوویەکی باشتری شارستانی” بوو.

(زیاتر…)

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا بەشداری لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئاسیا كرد

زیاد ره‌ئووف نوێنەری حکومەتی هەرێمى كوردستان لە پۆڵۆنیا بەشداری له‌ کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئاسیا كرد كه‌ له‌ شاری تۆرون له‌ ووڵاتی پۆڵۆنیا به‌رێوه‌ ده‌چێت و چه‌ند رۆژێك ده‌خایێنێت ، ‌وە تیایدا بەرپرسانی دەسەڵات و نوێنەرانی دەستەی دبلۆماسی و سەرۆکی چەند زانکۆیەکی پۆلۆنیا و پسپۆرانی ئاکادێمی بەشدارییان کرد ، لەوانەش

(زیاتر…)

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا كۆبووەوە لەگەڵ نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی پۆڵۆنیا.

لە ڕۆژی چوارشەمەی 8ی ئۆكتۆبەر نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵۆنیا به‌رێز زیاد ڕەئووف لە وەزارەتی دەرەوەی پۆلۆنیا کۆبووەوە لەگەڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌رێزان سەرۆکی بەشی ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خاتوو پاتریچیا ئۆزجان- كارۆلێڤسكا Patrycja Özcan- Karolewska و جێگری سەرۆکی فەرمانگەی کاروباری کۆنسوڵگری خاتوو بییاته‌ بژیڤچی Beata Brzywczy.
(زیاتر…)