(English) Cancelation of Newroz celebrations

بەڕێزان ھاوڵاتیە كوردستانیەكان لە پۆلۆنیا 

بەڕێزان دۆستانی كوردستان لە پۆلۆنیا 

پاش سڵاو ڕێز

لەگەڵ ئەوەی كە ھەموو ئامادەكاریەمان كردبوو بۆ ئاھەنگ گێڕان بەبۆنەی جەژنی نەورۆزی پیرۆزەوە ،بەڵام زۆر بەداخەوە ئاگاداری بەڕێزان دەكەین كە بەھۆی كۆڕۆناڤیروس و پاش ڕاوێژكردن لەگەڵ لایەنانی پۆلۆنی پەیوەندیدار و چەند برایەكی بەڕێز لە ڕەوەندی كوردستانی و ھەروەھا پاش  وەرگرتنی ڕێنمایی فەرمی دەزگا پەیوەندیدارەكانی پۆلۆنیا و ھەرێمی كوردستان، وە بەمەبەستی پابەندبوون بە ڕێوشوێن و ڕێنماییە تەندروستیەكان ، بڕیارمان دا لەم ڕەوشەی ئێستا ئاھەنگی گەورەو فراوان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز نەگێڕین. ئەوەش لەپێناوی پارێزگاریكردن لە تەندروستی ئێوەی بەڕێز و خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی ئەو پەتایە .

ھیوادارین ئێوەی بەڕێز لەگەڵ خێزان و ھاوڕێ و دۆستانی نزیكتان كاتێكی پڕ لە خۆشی و شادیتان ھەبێ لە ڕۆژانی نەورۆز .

 

لەگەڵ ڕێزمان