هەواڵی نوسینگەی پۆڵۆنیا
  • (English) Ziyad Raoof honorary guest of voluntary service gala in Lublin

    Sorry, this entry is only available in ئینگلیزیی ئەمەریکایی and پۆڵۆنیایی (لەهستانی).

  • کۆنفرانسی نەتەوەیەکگرتووەکان دەربارەی ژینگە

     

    لەسەر بانگھێشتکردنی سەرۆك کۆماری پۆلۆنیا ئاندژێی دودە نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا زیاد رەئوف بەشداری کرد لە مەراسیمی کردنەوەی کۆنفرانسی نەتەوەیەکگرتووەکان دەربارەی ژینگە COP 24 کە بە بەشداری سەرۆك و سەرۆکوەزیران و دبلۆماتکاران و پسپۆرانی بواری ژینگەی زۆربەی وڵاتانی جیھان دەستیپێکرد لە شاری کاتۆڤیچای پۆلۆنی و بۆ ماوەی دوانزە رۆژ بەردەوام دەبێت .

    لە مەراسیمەکە پاش ووتاری بەڕێز سەرۆك کۆماری پۆلۆنیا، تیپی سیمفۆنیای میللی رادیۆی پۆلۆنیا کۆنسێرتێکی پێشکەش کرد بەبۆنەی ساڵیادی ١٠٠ ساڵەی سەربەخۆیی پۆلۆنیا کە بەشی زۆری بریتی بوو لە ھۆنراوە سیمفۆنیەکانی ئیگناچی یان پادێرێڤسکی Ignacy Jan Paderewski ئەو کەسایەتییەی کە دەناسرێ بە یەکێك لە باوکەکانی سەربەخۆیی پۆلۆنیا و لەسەرەتای سەدەی بیست لە ئەمریکاو جیھان بە رێگای کۆنسێرتەکانی و سیمفۆنیەکانی ڕۆلێکی گرینگی بینی لە ناساندنی میللەتەکەی و بەدەستھێنانی پشتگیری و یارمەتی ، تا ئەوڕادەیە کە پاش شەڕی جیھانی یەکەم قەناعەتی بە سەرۆکی ئەمریکا ھێنا کە لەیەکیك لە خاڵەکانی مانیفێستەکەی داوای سەربەخۆیی پۆلۆنیا بکا .

    زیاتر بخوێنەوە

  • کۆبونەوەی نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا لەگەڵ جێگری سەرۆکی ھەرێمی لوبێلسکی

    نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پۆلۆنیا بەڕێز زیاد رەئوف رۆژی سێشەممەی رێککەوتی 4/12/2018 لە شاری لوبلین Lublin کۆبوونەوەی ئەنجام دا لەگەڵ جێگری سەرۆكی ھەرێمی لوبێلسکی بەڕێز زبیگنێڤ ڤۆیچیخۆفسکی Zbigniew Wojciechowski کە یەکێکە لە سیاسەتمەدارانی پۆلۆنی ناسراو و بەشداربوو لە جولانەوەی سۆلیدارنۆشچ کە بووە ھۆی گۆرینی سیستەمی حوکمڕانی لەسەرەتای ساڵانی نۆوەت لە پۆلۆنیا و ئێستاش لە حیزبی دەسەڵاتە .

    سەرەتا نوێنەری حکومەتی ھەرێم بەدرێژی باسی بواری سیاسی و ئابووری کوردستان و عیراق و ناوچەکەی بۆ بەڕێزیان کرد . جێگری سەرۆك زۆر بە گەرمی پێشوازی لە بەڕێزیان کرد و پاڵپشتی خۆی دەربڕی بۆ مافە ڕەواکانی میللەتی کورد لە ئازادی و بەدەستھێنانی سەربەخۆیی . 

    ھەرێمی ناوبراو یەکیکە لە پێشکەوتوو ترین ھەرێمەکانی پۆلۆنیا لەبواری کشتوکاڵ و پیشەسازی خواردەمەنی ، بۆیە لەمیانی کۆبونەوەکە باسی چۆنییەتی سوود وەرگرتن کرا لەو ئەزمونە زەنگینەی ئەم ھەرێمە و چۆن پەیوەندییەکان بەھێز بکرێن لە نێوان ھەردوو ھەرێم و ئاڵوگۆڕی بازرگانی پەرەیپێبدرێت لە نێوان کەرتی تایبەتی ھەردوو ھەرێم .

    جێگری سەرۆكی ھەرێم پێشنیاری کرد کە لە سەرەتا شاندێکی بازرگانی کوردستان سەردانی ھەرێمەکەیان بکا و لە نزیکەوە بەرھەمەکانیان ببینێ .

    ھەروەھا باسی پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی زانستی و ڕۆشنبیری کرا و بڕیار درا بەرنامە دابڕێژرێت بۆ ھەموو جۆرە چالاکیەکان بۆ ساڵی2019 

     

     

  • (English) The tree „Krakow” planted in Kurdistan on the occasion of centenary of Polish independence

    Sorry, this entry is only available in ئینگلیزیی ئەمەریکایی and پۆڵۆنیایی (لەهستانی).

هەواڵی کوردستان
سەردانی کوردستان
ئابووری
  • (English) Prime Minister Barzani and Iranian Minister of Trade discuss economic relations

    Sorry, this entry is only available in ئینگلیزیی ئەمەریکایی and پۆڵۆنیایی (لەهستانی).

  • (English) Prime Minister Barzani receives Saudi delegation

    Sorry, this entry is only available in ئینگلیزیی ئەمەریکایی and پۆڵۆنیایی (لەهستانی).

  • فەلاح مستەفا لەگەڵ ئەنجومەنى بازرگانی کوردستان – ئەمریکا کۆبووەوە

    هەولێر، هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بەڕێز فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەى حکومەت پێشوازی کرد لە ژووری هاوبەشی بازرگانی کوردی – ئەمریکی کە پێکهاتبوو لە نوێنەرانی (٣٠) کۆمپانیای ئەمریکی  بە سەرۆکایەتی دەیڤد تافورى سەرۆکى ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریکا – کوردستان بۆ تاوتوێ کردنی هەلی وەبەرهێنان و دوایین بەرەوپێشچوونەکانی هەرێمى کوردستان و ناوچەکە. زیاتر بخوێنەوە

  • (English) Deputy Prime Minister outlines KRG’s reform initiatives

    Sorry, this entry is only available in ئینگلیزیی ئەمەریکایی and پۆڵۆنیایی (لەهستانی).