كوردێك خه‌ڵاتی باشترین توێژینه‌وه‌كانی ساڵ ده‌كرێت له‌پۆڵه‌ندا

د. حه‌سه‌ن عه‌لی سوڵتان، قوتابی دكتۆرا بوو له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی پۆزنان-پۆڵه‌ندا. به‌هێزی نامه‌ی دكتۆراكه‌ی سه‌رنجی چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پۆڵه‌ندا به‌لای خۆیدا ڕاده‌كێشێت و وه‌ك باشترین 5 توێژینه‌وه‌ی ساڵ هه‌ڵده‌بژێردرێت.

ڕێكخراوی زانستی The European Community on Computational Methods in Applied Sciences (ECCOMAS) كه‌بنكه‌ی سه‌ره‌كی له‌شاری به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانیایه‌، ساڵانه‌پێشبڕكێی باشترین 5 توێژینه‌وه‌ی شاره‌كانی ئه‌وروپا ڕێكده‌خات. شایه‌نی باسه‌بۆ ساڵی 2018، ڕێكخراوه‌كه‌به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی پۆڵه‌ندی Polish Association of Computational Mechanics لیستی 5 باشترین توێژینه‌وه‌ی ساڵیان دیاریكرد و تێیدا نامه‌ی دكتۆرای حه‌سه‌ن عه‌لی وه‌ك چوارهه‌م باشترین توێژینه‌وه‌بۆ ساڵی 2018 هه‌ڵبژێردرا له‌سه‌ر ئاستی پۆڵه‌ندا.

توێژینه‌وه‌كه‌ی د. حه‌سه‌ن باس له‌به‌رگری باڵه‌خانه‌كان ده‌كات به‌رامبه‌ر بۆمب و ته‌قینه‌وه‌. ئه‌م توێژینه‌وه‌سوودێكی گه‌وره‌ده‌گه‌ینێت به‌كه‌رتی سه‌ربازی له‌جیهاندا به‌گشتی و له‌كوردستان و عێراق به‌تایبه‌تی. له‌لایه‌كی تره‌وه‌سه‌لامه‌تیه‌كی زیاتر ده‌دات به هاوڵاتیان.

لای خۆیه‌وه‌به‌ڕێز زیاد ڕه‌ئووف، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پۆڵه‌ندا ئه‌م توێژینه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی د. حه‌سه‌ن عه‌لی به‌رز نرخاند و هیوای خواست كه‌قوتابیانی كورد به‌رده‌وام له‌هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی تواناكانی خۆیاندا بن و به‌هه‌موانی نیشانبده‌ن كه‌تاكی كورد ده‌توانن جیهان به‌ره‌وپێش ببه‌ن.